پەیامی کورد ... مادورۆ لە ترسی دۆناڵد ترامپ ڕێوشوێنە ئەمنییەکان تووندتر دەکات
نیکۆلاس مادورۆ، سەرۆکی ڤەنزۆئێللا، بەهۆی ترسی لە ئەگەری دەستێوەردانێکی سەربازی ئەمریکا لە سەردەمی سەرۆکایەتی دۆناڵد ترامپ دا، ڕێوشوێنە ئەمنییە کەسییەکانی بە شێوەیەکی بەرچاو تووندتر کردووەتەوە.
بەپێی زانیارییەکانی ڕۆژنامەی "نیۆیۆرک تایمز"، مادورۆ بەردەوام شوێنی نووستن و مۆبایلەکەی دەگۆڕێت و زیاتر پشتی بە پاسەوانە کووبییەکان بەستووە. سەرچاوەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە هەرچەندە مادورۆ لە ڕێگەی دەرکەوتنی لەناکاو و تۆڕە کۆمەڵایەتییەکانەوە هەوڵ دەدات خۆی ئاسایی نیشان بدات، بەڵام لەناو دەستە و تاقمە نزیکەکەی دا گرژی و دڵەڕاوکێیەکی زۆر درووست بووە.