لەم ڕۆژەوە ١٧ رۆژ پشوو ڕاگەێندرا

Dîroka Belavkirin :
لەم ڕۆژەوە ١٧ رۆژ پشوو ڕاگەێندرا
پەیامی کورد   ...   لەم ڕۆژەوە ١٧ رۆژ پشوو ڕاگەێندرا

بەبۆنەی پشووی سەری ساڵ ەوە، وەزیری خوێندنی باڵا ١٧ رۆژ پشووی راگەیاند.
وەزارەتی خوێندنی باڵا و توێژینەوەی زانستی حکوومەتی بڵاویکردەوە، بەهۆى نزیک بوونەوەى پشووەکانى سەرى ساڵى نوێ و لەبەر چاوگرتنى بارودۆخى ئەو خوێندکار/ قوتابیانەى لە دەرەوەى ووڵات دەخوێنن، د.ئارام محەمەد قادر وەزیرى خوێندنى باڵا و توێژینەوەى زانستى بڕیاری دا بە:
ڕێگەپێدان بە قوتابى/ خوێندکارانى دەرەوەی ووڵات بەمەبەستى گەڕانەوە بۆ هەرێمی کوردستان لە ڕێکەوتى (2025/12/19) تاکو (2026/1/5) بۆ ماوەی حەڤدە رۆژ، ئەو ماوەیەى لە شارەکانى هەرێمى کوردستان بەسەرى دەبەن بە ماوەی مانەوە بۆیان هەژمار دەکرێت.