میدیای فەرمی حیزبۆڵڵا کوژرانی تەباتەبایی پشتراست کردەوە

Dîroka Belavkirin :
میدیای فەرمی حیزبۆڵڵا کوژرانی تەباتەبایی پشتراست کردەوە
پەیامی کورد    ...   میدیای فەرمی حیزبۆڵڵا کوژرانی تەباتەبایی پشتراست کردەوە

لەکاتێک دا بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: "تەباتەبائی تاوانبارێكی بكوژ بووە و دەستی بە خوێنی چەندین هاووڵاتی ئیسرائیلی و ئەمریكی سوور بوو".

حیزبۆڵڵای لوبنان سەرەخۆشی لە کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبایی فەرماندەی جیهادی لە هێرشی ئیسرائیل دا دەربڕی.

بە پێی ڕاپۆرتی ئیسنا، حیزبۆڵڵا ڕایگەیاندووە : سەرەخۆشی لە کوژرانی هەیسەم عەلی تەباتەبایی (سەید ئەبوو عەلی) دەکەین کە لە هێرشی ئیسرائیل بۆ سەر ناوچەی حارێت حەریک لە گەڕەکی باشووری بەیرووت شەهید بوو و خۆی لە پێناوی لوبنان و گەلەکەیدا کردە قوربانی.

حیزبۆڵڵا جەختی لەوە کردەوە: "ئەم شەهیدە هەر لە سەرەتای دامەزراندنیەوە ژیانی خۆی لە پێناو بەرخۆدان بەخت کرد و یەکێک بوو لەو فەرماندانەی کە بناغە بنەڕەتییەکانی دانا بۆ ئەوەی ئەم بەرخۆدانە بەهێز و شەرەفمەندانە و بەهێز بمێنێتەوە و نیشتمان بپارێزێت و سەرکەوتن بەدەست بهێنێت".