سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان کوردستان و ئیمارات کرد

یەکشەممە 23ی تشرینی دووەمی 2025، لە پیرمام سەرۆک مەسعوود بارزانی پێشوازی لە "ئەحمەد حەسەن ئەحمەد سلێمان"، کونسووڵی گشتی نوێی ئیمارات لە هەولێر کرد.

لە دیدارەکەدا کونسووڵی گشتی ئیمارات لە هەولێر سڵاو و ڕێزی سەرکردایەتی ئیماراتی بە سەرۆک بارزانی گەیاند و پیرۆزبایی سەرکەوتنی پڕۆسەی هەڵبژاردنی لە سەرۆک بارزانی کرد و هیوای خواست ئەنجامەکانی هەڵبژاردن لە خزمەت گەلی عێراق دا بێت.

کونسووڵی گشتی ئیمارات هەروەها ستایشی پێشکەوتن و بووژانەوەی هەرێمی کوردستانی کرد و ڕایگەیاند ووڵاتەکەی خوازیارە پەیوەندییەکانی لە بوارەکانی ئابووری و بازرگانی و تەکنۆلۆژیای زانیاری و کشتوکاڵ و بوارەکانی تر، لەگەڵ هەرێمی کوردستان پەرەپێبدات.

لای خۆیەوە سەرۆک بارزانی بە گەرمی بەخێرهاتنی کونسووڵی نوێی ئیماراتی کرد و هیوای سەرکەوتنی بۆ خواست و دووپاتی کردەوە کە گەلی کوردستان هەمیشە ڕوانگەیەکی ئەرێنی و دۆستانەیان بەرانبەر بە ئیمارات هەیە. سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بەردەوامی و پەرەپێدانی پەیوەندییەکانی نێوان هەردوولا کرد.

پێشهات و بارودۆخی سیاسی عێراق و ناوچەکە بە گشتی تەوەرێکی دیکەی ئەو دیدارە بوو.