سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەدین کرد

Dîroka Belavkirin :
سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەدین کرد
پەیامی کورد   ...   سەرۆكی حكوومەت پیرۆزبایی لە دەرچووانی زانكۆی سەڵاحەدین کرد

سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان پیرۆزیایی لە دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین دەکات و ڕایگەیاند، ئێوە ھێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".

یەکشەممە ٢٣ـی تشرینی دووەمی ٢٠٢٥، مەسروور بارزانی، سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان لە پەیامێکی پیرۆزبایی دا لە تۆڕی کۆمەڵایەتی (ئێکس) نووسیویەتی: پیرۆزبایی لە دەرچووانی خولی(٤٤)مینی زانکۆی سەڵاحەدین دەکەم.

سەرۆکی حکوومەت ھەر لە پیرۆزیاییەکەیدا بۆ دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین نووسیویەتی "ئێوە ھێزی گەشەکردن و پێشکەوتنی زیاتری کوردستانن".

لە ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین، رێبەر ئەحمەد وەزیری ناوخۆ بە نوێنەرایەتی مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی ھەرێمی کوردستان بەشداری مەڕاسیمەکەی کرد.

یەکشەممەی خولی ٤٤ـەمینی ئاھەنگی دەرچووانی زانکۆی سەڵاحەدین ساڵی خوێندنی ٢٠٢٤ - ٢٠٢٥ لە یاریگای شەھید فڕەنسۆ ھەریری بەڕێوەچوو، کە ١٩٥٠ قوتابی خوێندنی باڵا و ٥٠٣٢ قوتابی بەکالۆریۆس بڕوانامەیان پێدەدرێت. هاوکات زانکۆی سەڵاحەدین لە ١٧ کۆلێژ و ٩٠ بەشی ئەکادیمی پێکدێت.