ڕۆیتەرز : ئەمریکا ئامادەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی پەیوەست بە ڤەنزۆئێللا دەست پێبکات

Dîroka Belavkirin :
ڕۆیتەرز : ئەمریکا ئامادەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی پەیوەست بە ڤەنزۆئێللا دەست پێبکات
پەیامی کورد   ...   ڕۆیتەرز : ئەمریکا ئامادەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی پەیوەست بە ڤەنزۆئێللا دەست پێبکات

واشینتۆن :  – چوار بەرپرسی ئەمریکی بە ئاژانسی ڕۆیتەرزیان ڕاگەیاندووە، ئەمریکا ئامادەیە لە چەند ڕۆژی داهاتوودا قۆناغێکی نوێی ئۆپراسیۆنەکانی پەیوەست بە ڤەنزۆئێللا دەست پێبکات، لەکاتێک دا ئیدارەی ترامپ فشارەکانی لەسەر حکوومەتی نیکۆلاس مادۆرۆ سەرۆک کۆماری ئەو ووڵاتە زیاد دەکات.
ڕۆیتەرز نەیتوانیوە کاتی ووردی ئۆپراسیۆنە نوێیەکان یان مەودای ئۆپراسیۆنە نوێیەکان دیاری بکات، هەروەها نەیتوانیوە ڕایبگەێنێت کە ئایا دۆناڵد ترامپ سەرۆکی ئەمریکا بڕیاری کۆتایی داوە بۆ هەنگاونان یا خود نا . لە چەند هەفتەی ڕابردوودا ڕاپۆرتەکانی کردەوەی نزیک لە ئارادا بوون، لە کاتێکدا سوپای ئەمریکا هێزەکانی بۆ کاریبی جێگیر کردووە و هەروەها پەیوەندییەکانی لەگەڵ ڤەنزۆئێللا خراپتر بووە.