ئاشكرا بوونی زیندانێكی نهێنی لە شاهینشەهر " ئێسفەهان "

ئاشكرا بوونی زیندانێكی نهێنی لە شاهینشەهر " ئێسفەهان "
پەیامی کورد   ...   ئاشكرا بوونی زیندانێكی نهێنی لە شاهینشەهر " ئێسفەهان "

ئاشكرا بوونی زیندانێكی نهێنی لە شاهینشەهر؛ سوولەیەكی بێ ناو لە تەنیشت کارگەی بیسكویتی بێهشت ئەخوان

ناوەندی مافی مرۆڤی ئێران ڕۆژی سێشەممە ٢٨ی گەلاوێژی ساڵی ١٤٠٤ ڕایگەیاند کە لە ماوەی حەفتەی ڕابردوودا چەندین بەڵگەنامە و شایەتی سەبارەت بە بوونی زیندانێکی نهێنی لە شاهینشەهری ئێسفەهان بڵاو کراوەتەوە؛ شوێنێک کە بەڕواڵەت وەک "کەمپی کار" ناسێندراوە، بەڵام لە ڕاستیدا سەدان زیندانی لەوێ لە ژێر بارودۆخێکی سەخت و نامرۆڤانەدا ڕاگیراون و لە چاوی خەڵکدا شاراوەن.

ئەم شوێنە لە نزیک شاهینشەهر و تەنیشت کارگەی بیسكویتی پیشەسازی بەهەشت ئەخوان هەڵكەوتووە. بەڵام به هۆی نهێنیكاری زۆری بەرپرسانەوە زۆرێک له دانیشتوان و تەنانەت یەکه پیشەسازییەکانی  له بوونی ئه و جۆره زیندانە بێ هەواڵن.

بەپێی سەرچاوە ناوخۆیی یەکان، زیندانییەکان لەم بەشەدا کە ناوی نەهێنراوە، لەگەڵ دۆخێكی خراپی ژیان و فشاری جەستەیی و دەروونی و ڕەفتاری نایاسایی ڕووبەڕوو دەبنەوە. ئەم زیندانە نموونەیەکی دیکەی تۆڕی بەندیخانەی نهێنی کۆماری ئیسلامییە کە بۆ سەرکوتکردنی ناڕەزایەتییەكان بەكاردێت.
 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە