ئاکسیووس : ئیسرائیل دەزانێت یۆرانیۆمی ئێران لە کوێیە

پەیامی کورد ... ئاکسیووس : ئیسرائیل دەزانێت یۆرانیۆمی ئێران لە کوێیە
ئاکسیووس، بە پشت بەستن بە سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیلی ئاشکرای کرد، کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراوی ئێران بۆ تونێلەکانی ژێر زەوی لە دامەزراوەکانی فۆردۆ و ئەسفەهان گواستراوەتەوە، ئەمەش لە پێناو پاراستنی لە هەر هێرشێکی دەرەکی.
بە ووتەی ئەم بەرپرسانە، ئەم دامەزراوە ژێرزەمینیانە لە دوای هێرشەکانی ئەم دواییەی ئەمریکا و ئیسرائیل بە شێوەیەک لە جیهانی دەرەوە دابڕاون، ئەمەش وایکردووە ئێران بە خێرایی ئەم یۆرانیۆمە هەڵبگرێت یان لە هەر پەرەسەندنێکی ئەتۆمی دا بەکاری بهێنێت.
ئاکسیووس ڕاشیگەیاند، سێ بەرپرسی باڵای ئیسرائیل کە زانیاری ڕاستەوخۆیان لەسەر هەواڵگری پەیوەندیدار بە بەرنامەی ئەتۆمی ئێران ەوە هەیە، ڕایانگەیاندووە، کۆگای یۆرانیۆمی زۆر پیتێندراو لە تونێلەکانی ژێر زەوی لە فۆردۆ و ئیسفەهان هەڵکەوتووە، بەهۆی بۆردومانکردنی دامەزراوە ئەتۆمییەکانەوە لە جیهانی دەرەوە دابڕاوە. بەرپرسانی ئیسرائیل پێیان وایە هەر هەوڵێکی ئێران بۆ هەڵگرتنەوەی ئەو یۆرانیۆمە لەو دامەزراوە ئەتۆمییانەی کە زۆر پیتێندراون ئاشكرا دەكەن.





