ترامپ : بەهۆی پیتاندنی یۆرانیۆم ەوە ، بیر لە بۆردومانی دووبارەی ئێران دەكەمەوە

ترامپ : بەهۆی پیتاندنی یۆرانیۆم ەوە ، بیر لە بۆردومانی دووبارەی ئێران دەكەمەوە
پەیامی کورد   ...   ترامپ : بەهۆی پیتاندنی یۆرانیۆم ەوە ، بیر لە بۆردومانی دووبارەی ئێران دەكەمەوە

دۆناڵد ترامپ ، سەرۆکی ئەمریکا هۆشداری دا لەوەی كە بەهۆی بەردەوامی بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامی یەوە، بژاردەی هێرشی سەربازی بۆ سەر ئێران گەڕاوەتەوە سەر مێز.

ناوبراو ووتی : کۆماری ئیسلامی نابێت درێژە بە پیتاندنی یۆرانیۆم بدات، ئەگەر ئەم پرۆسەیە ڕانەگیرێت، ناچار دەبین بیر لە ڕێوشوێنی جیددیتر لەوان هەنگاوی سەربازی بكەینەوە.

ترامپ زیادی کرد : ئەمریکا ڕێگە بە کۆماری ئیسلامی نادات چەکی ئەتۆمی بەدەست بهێنێت و جەختی لەوە کردەوە کە هەموو بژاردەکان بۆ پێشگرتن لەم کارە لەبەرچاو دەگیرێن.

ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە