بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل : ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەرەو درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، جارێکی دیکە هێرش دەکەینەوە

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی باڵای سەربازی ئیسرائیل : ئەگەر کۆماری ئیسلامی بەرەو درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، جارێکی دیکە هێرش دەکەینەوە
ڕۆژنامەی تێلێگرافی بەریتانی بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای سەربازیی ئیسرائیل بڵاویکردەوە، سەرەڕای هێرشەکانی ئەم دوایی یە بۆ سەر دامەزراوەکانی پەیوەست بە بەرنامەی ئەتۆمی کۆماری ئیسلامی، هێشتا ڕێژیم بڕێکی بەرچاو لە مادەی پیتێندراوی پێویستی بۆ بەرهەمهێنانی چەکی ئەتۆمی هەیە.
ئەو بەرپرسە ئیسرائیلییە هۆشداری دا لەوەی ئەگەر تاران جارێکی دیکە بەرەو درووستکردنی چەکی ئەتۆمی هەنگاو بنێت، ئەوا سوپای ئیسرائیل خولێکی نوێی هێرشی سەربازی لە دژی دەست پێدەکات.
ناوبراو لە چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ ڕۆژنامەی تێلێگراف جەختی کردەوە: دەزانین کە مادەی پیتێندراوە هێشتا لە ئێران دا ماوەتەوە.





