هۆشدارییەکی بەپەلەی مووساد بە خەڵکی ئێران : ژیانتان بە سەلامەتی بهێڵنەوە — دوور بکەونەوە لە IRGC و ئامێرەکانی

هۆشدارییەکی بەپەلەی مووساد بە خەڵکی ئێران : ژیانتان بە سەلامەتی بهێڵنەوە — دوور بکەونەوە لە IRGC و ئامێرەکانی
پەیامی کورد   ...   هۆشدارییەکی بەپەلەی مووساد بە خەڵکی ئێران : ژیانتان بە سەلامەتی بهێڵنەوە — دوور بکەونەوە لە IRGC و ئامێرەکانی

🔴 لێدوانی فەرمی مووساد بە فارسی لە سۆشیال میدیای X ڕایگەیاندووە :
هاووڵاتیانی ئازیزی ئێران، ئێوە دەزانن کە ئێمە هەموو هەوڵێک دەدەین بۆ ئەوەی دڵنیا بین لەوەی زیانتان پێ نەگات. شەڕی ئێمە دژی نیزامی ستەمکاری کۆماری ئیسلامی یە. ئێمە پێمان خۆشە چەند ڕێنماییەکتان بۆ دابین بکەین بۆ ئەوەی سەلامەتتان بمێنێتەوە.

1. تکایە دوور بکەونەوە لە کارمەندانی سوپای پاسداران بەتایبەتی بەرپرسانی باڵا.

2- دوور بکەوەرەوە لە بنکەکانی IRGC بە تایبەت ئەگەر گوێت لە دەنگێک بوو وەکوو چەمبڕێک کە لە ئاسمانەوە دێت.

3. دوورکەوتنەوە لە ئۆتۆمبێلەکانی ڕژێم.

4- ئەگەر کەسێک لە سوپای پاسداران لە نزیک تۆ پەیوەندییەکی کتوپڕی تەلەفۆنی یان نامەیەکی لە مۆبایلی تایبەتی خۆیدا پێگەیشت - تکایە لێی دوور بکەوەرەوە.

ئاگاداربن، سەرکردەکان خۆیان لە تونێلەکاندا حەشارداوە، خۆیان دەپارێزن - تۆ لە مەترسی دایت. تکایە ڕێنماییەکان جێبەجێ بکەن، ژیان ڕزگار دەکەن.

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە