داواکاری مارکۆ ڕوبیۆ بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی

داواکاری مارکۆ ڕوبیۆ بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی
پەیامی کورد   ...   داواکاری مارکۆ ڕوبیۆ بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی

داواکاری مارکۆ ڕوبیۆ بۆ دیداری ڕاستەوخۆ لەگەڵ خامنەیی ؛ هۆشداری ترامپ لە ئەگەری هێرشێکی دیکە بۆ سەر کۆماری ئیسلامی

مایکل مەک كال، ئەندامی كۆمارێخوازی کۆنگرێسی ئەمریكا، لە وتووێژێكدا لەگەڵ کەناڵی سی ئێن ئێن ڕایگەیاند کە مارکۆ ڕۆبیۆ وەزیری دەرەوەی ئەمریکا لە کۆبوونەوەیەکی نهێنی دا یاسادانەرانی ئاگادار کردۆتەوە کە بەنیازە ڕاستەوخۆ و بەبێ نێوەندگیر لەگەڵ دیکتاتۆری کۆماری ئیسلامی گفتوگۆ بكات.

مەک كال، کە پێشتر سەرۆکایەتی لێژنەی پەیوەندییەکانی دەرەوەی ئەنجوومەنی نوێنەرانی کردبوو، گومانی خۆی لە کارایی ئەم ڕێبازە دەربڕی و ووتی: "من تێڕوانینێکی ڕوونم بۆ خامنەیی هەیە، بیرۆکەی پێدانی دەرفەت بە ئاشتی باشە، بەڵام تا کەی دەبێ تاقی بکەینەوە؟ مانگێک؟ دوای ئەوە جارێکی دیکە بۆ چالاکییە نهێنییەکانیان دەگەڕێنەوە".

ئەمە لە کاتێکدایە کە دۆناڵد ترامپ، سەرۆک کۆماری ئەمریکا ڕۆژی هەینی سەبارەت بە بەرنامەی پیتاندنی یۆرانیۆم لەلایەن کۆماری ئیسلامییەوە هۆشداری دا و ووتی: ئەگەر ئەم ڕەوتە بەردەوام بێت، ئێران دەبێتە ئامانجی هێرشی سەربازی دیکە.
 

ئەم بابەتە 13 جار خوێندراوەتەوە