ئیسرائیل بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە دیپلۆماتکارەکانی لە ئیمارات دەکشێنێتەوە

پەیامی کورد ... ئیسرائیل بەهۆی هەڕەشەی ئەمنییەوە دیپلۆماتکارەکانی لە ئیمارات دەکشێنێتەوە
وەزارەتی دەرەوەی ئیسرائیل بڕیاریداوە زۆرینەی دیپلۆماتکاران و خێزانەکانیان لە ئیمارات بکشێنێتەوە. ئەم بڕیارە باڵیۆزخانەی ئیسرائیل لە ئەبووزەبی و کونسووڵخانەی گشتی لە دوبەی دەگرێتەوە.
بەگوێرەی میدیاکانی ئیسرائیل ، بڕیارەکە دوای هۆشداری ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئیسرائیل دێت، کە ئامۆژگاری هاووڵاتیانی کردبوو گەشت بۆ ئیمارات نەکەن. هۆکارەکەش بۆ "زیادبوونی چالاکی گرووپە چەکدارەکان دەگەڕێتەوە کە هەوڵی تۆڵەسەندنەوە لە ئیسرائیل دەدەن" لەسەر پاشخانی دۆخی برسیەتی لە کەرتی غەززە.
ئەنجوومەنی ئاسایشی نیشتمانی ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێران، حەماس، حیزبۆڵڵا و ڕێکخراوە جیهادییەکان هەوڵەکانیان بۆ کردنە ئامانجی ئیسرائیل چڕکردووەتەوە.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




