سوپای ئیسرائیل : شەڕی غەززە بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان کۆتایی نایێت

سوپای ئیسرائیل : شەڕی غەززە بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان کۆتایی نایێت
پەیامی کورد   ...   سوپای ئیسرائیل : شەڕی غەززە بەبێ ئازادکردنی بارمتەکان کۆتایی نایێت

ئیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل هۆشداری دا لەوەی "شەڕی سەر غەززە بەبێ پشوودان بەردەوام دەبێت" تاکوو ئەو بارمتە دەستگیرکراوانەی لە کەرتی غەززە لە دەستی حەماس دان، ئازاد نەکرێن.

ئیال زەمیر، سوپاسالاری ئیسرائیل لە بەیاننامەیەکی سەربازی دا کە ئەمڕۆ شەممە بڵاوی کردەوە، تێیدا دەڵێت:"مەزەندە دەکەم لە چەند ڕۆژی داهاتوودا دەگەینە ڕێککەوتنێک بۆ ئازادکردنی بارمتەکانمان، بە پێچەوانەوە شەڕەکە بەبێ پشوودان بەردەوام دەبێت".

بەپێی زانیارییەکان، زەمیر ڕۆژی هەینی "بە یاوەری ژمارەیەک ئەفسەری باڵای سوپا، سەردانێکی مەیدانی و هەڵسەنگاندنێکی بارودۆخی" کەرتی غەززەی کردووە.

سوپاسالاری ئیسرائیل ئاماژەی بەوەشکرد، "جەنگ بەردەوام دەبێت و ئەو سەرکەوتنانەی بەدەست هاتوون هێزمان پێ دەبەخشن".

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە