عەباس عێراقچی : نازانم ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لەسەدا ٦٠ لە کوێیە | بەهۆی بۆردومانەکانەوە بەشێک لە یەدەگەکان لەناوچوون

پەیامی کورد ... عەباس عێراقچی : نازانم ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لەسەدا ٦٠ لە کوێیە | بەهۆی بۆردومانەکانەوە بەشێک لە یەدەگەکان لەناوچوون
عەباس عێراقچی وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز کە دەقی تەواوی، ئەم دواییە لە لایەن وەزارەتی دەرەوەی ڕێژیمەوە بڵاوکرایەوە، بێ ئاگایی خۆی لە بارەی دۆخی یەدەگی ئۆرانیۆمی پیتێندراوی لەسەدا ٦٠ دەربڕی. لە ووڵامی پرسیارێکدا سەبارەت بە بڕ و شوێنی ئەو یەدەگانە ووتی :
“ڕاستگۆیانە نازانم؛ چوونکە لە شوێنێك بوون کە بۆردومان کراون.”
هەروەها ووتی:
“زانیاری ووردم نییە، ژمارەیەكی ووردم نییە، بەڵام بەگشتی دەزانم کە ئەوان لەو دامەزراوانەدا بوون کە بۆردومان كراون.”
ئەم لێدوانانە لە کاتێکدا دەدرێن کە نیگەرانییەکان لە ئاستی نێودەوڵەتیدا سەبارەت بە دەست ڕاگەیشتن کۆماری ئیسلامی بە ماددەی پیتێندراو چڕتر بووەتەوە. عێراقچی لە ئاماژە بە شوێنی ووردی ئەو دامەزراوانە و بەرواری بۆمبارانەكان خۆی بواردووە.





