فوئاد حسێن و قاسم ئەعرەجی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیان تاوتوێ کرد

فوئاد حسێن و قاسم ئەعرەجی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیان تاوتوێ کرد
پەیامی کورد   ...   فوئاد حسێن و قاسم ئەعرەجی هێرشەکانی سەر کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمیان تاوتوێ کرد

ڕۆژی شەممە، فوئاد حسێن، وەزیری دەرەوەی عێراق، پێشوازی لە قاسم ئەعرەجی، ڕاوێژکاری ئاسایشی نیشتمانی عێراق کرد و بەپێی ڕاگەێندراوێک، هەردوولا "چەندین پرسی پەیوەست بە ئاسایشی ووڵات"ـیان تاوتوێ کردووە.

لە بەشێکی دیکەی دیدارەکەدا، قاسم ئەعرەجی پوختەیەکی سەبارەت بە سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ هەولێر پێشکەش بە وەزیری دەرەوە کرد.

 ئەعرەجی لەو سەردانەیدا سەرپەرشتی شاندێکی تایبەتمەندی دەکرد بەمەبەستی لێکۆڵینەوە لەو هێرشانەی کە لەم دوایی یانەدا کێڵگە نەوتییەکانی هەرێمی کوردستانیان کردبووە ئامانج.

 

ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە