ئەمریکا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی سوپای پاسداران و داعش لە سووریا

پەیامی کورد ... ئەمریکا لە هەوڵی کۆنتڕۆڵ کردنی سوپای پاسداران و داعش لە سووریا
تۆم باراک، نێردەی تایبەتی دۆناڵد ترامپ بۆ کاروباری سووریا ڕایگەیاند، پشتیوانی ئەمریکا لە ئەحمەد شەرع ، سەرۆکی نوێی سووریا، بۆ کەم کردنەوەی نفووزی ئێران لەو ووڵاتە و ڕێگریکردن لە ڕێکخستنەوەی داعش پێویستە.
تۆم باراک، نوێنەری تایبەتی ئەمریکا بۆ سووریا، ووتی : پشتیوانیکردن لە سەرۆک کۆماری کاتی ووڵات، ئەحمەد شەرع، بۆ کەم کردنەوەی نفوزی کۆماری ئیسلامی و پێشگرتن لە سەرهەڵدانەوەی داعش لە سووریا، زۆر گرینگە.
باراک ڕۆژی هەینی ١ی ئاب لە واشینتۆن لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانی دا ووتی : ئامانجەکانی ئەمریکا و شەرع و هاوپەیمانەکانمان یەک دەگرنەوە، بەڵام گرووپێکی زۆر هەن هەوڵی تێکدانی ئەو پەیوەندییە دەدەن.
ناوبراو جەختی لەوە کردەوە کە کۆماری ئیسلامی لە لایەکی دیکەوە “ئاڵنگارییەکی زۆر جیددیترە بۆ هەمووان”.
ناوبراو زیادی کرد: هێزەکانی ژێر دەسەڵاتی سوپای پاسداران و داعش “زۆر توخمگەلێکی هاوبەشیان هەیە کە دەیانەوێت دۆخەکە ناسەقامگیر بکەن”.
ڕۆژنامەی ئیسڕائیل هیووم ڕۆژی پێنجشەممە بە پشت بەستن بە بەرپرسێکی باڵای ئەمنی ڕایگەیاند کە هەڕەشەی جیددی سەبارەت بە ئەگەری هێرشی تیرۆریستی لەلایەن گرووپەکانی پشتیوانی کۆماری ئیسلامی ئێران لە باشووری سووریاوە کراوە و ئیسرائیل هەوڵ دەدات ڕێگری لە پێکهێنانی بەرەیەکی نوێ لە ناوچەکە بکات.
ئەو بەرپرسە ئەمنییە ئەوەشی خستەڕوو کە دانووستان لە نێوان تەلئەڤیڤ و ڕژێمی دیمەشق لەسەر داماڵینی چەکداری باشووری سووریا بەردەوامە و دیاریکردنی خشتەی کاتی جێبەجێکردنی لە کارنامەی هەردوولادایە.
ئەو بەرپرسه ئیسرائیلی یه جەختی کردەوه که ڕاپۆرتەکان دەربارەی هاتنه ناوەندی هێزەکانی سوپای ئیسرائیل بۆ ناو خاکی سووریا نادرووستن و تەلئەڤیڤ هیچ نیازێکی نییه له کاروباری ناوخۆی سووریا دەستێوەردان بکات.
ناوبراو بە ئاماژەدان بە پڕۆسەی دانووستانەکان ئاماژەی بەوەشکرد، کەش و هەوای گفتوگۆکان ئەرێنی بووە و پێشبینی دەکرێت لە داهاتوویەکی نزیکدا کۆبوونەوەی نێوان نوێنەرانی هەردوولا ئەنجام بدرێت.
کەناڵی "کان"ی ئیسرائیلی لە ٢٥ی ئاب دا بڵاویکردەوە کە ڕیاز لە چەند هەفتەی ڕابردوودا پەیامی بۆ ئیسرائیل ناردووە و داوای لێکردووە خۆیان لە لاوازکردنی حکوومەتی ئەحمەد شەرع بەدوور بگرن، چوونکە هیچ خواستێکی نییە بۆ ململانێ لەگەڵ ئیسرائیل و پاراستنی سەقامگیرییەکەی دەتوانێت یارمەتیدەر بێت بۆ دوورخستنەوەی تاران لە سووریا.
کەناڵی کان ڕۆژی شەممە ٢٥ی پووشپەڕ بە پشت بەستن بە سەرچاوەیەک لە بنەماڵەی شاهانەی سەعوودیە ئەم هەواڵەی بڵاوکردەوە.
ئەو بەرپرسە سەعوودییە کە ناوی نەهێندراوە، جەختی لەوە کردووەتەوە کە دەبێ دەرفەتی ئیدارەی سووریا بدرێت بە شەرع، چوونکە ئەم هەنگاوە بە ئامانجی کەم کردنەوەی نفوزی کۆماری ئیسلامی و بەرەوپێش بردنی ئاشتی ناوچەکەیە.
ئەم بابەتە 12 جار خوێندراوەتەوە




