ئیسرائیل : مەرجی ئێمە بۆ ڕێککەوتن لە غەززە، ئازادی بارمتەکان و چەک داماڵینی حەماس ە

پەیامی کورد ... ئیسرائیل : مەرجی ئێمە بۆ ڕێککەوتن لە غەززە، ئازادی بارمتەکان و چەک داماڵینی حەماس ە
نووسینگەی بێنیامین ناتانیاهوو، سەرۆکوەزیرانی ئیسرائیل، بەیاننامەیەکی بڵاو كردەوە.
لەم بەیاننامەیەدا مەرجەکانی ئیسرائیل بەم شێوەیە خراوەتە ڕوو: "چەک کردنی حەماس، کۆنتڕۆڵ کردنی کەرتی غەززە لەلایەن ئیسرائیل ەوە ، کۆنتڕۆڵ کردنی ناوچەکانی تەنیشت کەرتی غەززە و پێکهێنانی حکوومەتێک کە حەماس و دەسەڵاتی فەلەستینی تێدا نەبێت و بە ئاشتەوایی لەگەڵ ئیسرائیل دا بژین".
ئەمە لە كاتێكدایە چەند ڕۆژێک پێش ئێستا ناتانیاهوو جەختی لەوە کردەوە کە ووڵاتەکەی بە ڕێککەوتنێک ڕازی نابێت کە تەنیا ئازادکردنی ژمارەیەک لە بارمتەکان لەخۆ بگرێت.
ئەم بابەتە 11 جار خوێندراوەتەوە




