لەزیندانی ڕۆمییەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

لەزیندانی ڕۆمییەوە ڕونکردنەوە دەدرێت

 پەیامی کورد -    لە بەیاننامەیەکدا کە لەلایەن بەشێک لە زیندانیانی ڕۆمییەوە بڵاوکرایەوە، هاتووە؛
 

"دوای بڵاوبوونەوەی ژمارەیەک لێدوان کە هەڕەشەی کردەوەی سەربازییان تێدایە بە بیانووی چارەسەرکردنی پرسی زیندانیی ڕۆمیە، و دوابەدوای بڵاوبوونەوەی دەنگۆ و بەڵگەنامەی ئەمنیی ساختە کە گوایە تاکەکان بە نیازی ئەنجامدانی ڕفاندن و دەستدرێژی کردنە، دەمانەوێت ئەمانەی خوارەوە ڕوون بکەینەوە:

* دەست بەسەرکراوانی ڕومیە هەر قسەیەک ڕەتدەکەینەوە کە هەڕەشە لە ئاشتی مەدەنی لە لوبنان بکات، بەو قسە و باسانە دەزانن کە خزمەت بە دۆزی دادپەروەر و ئەخلاقی خۆیان ناکات.

* ئێمە بە تووندی ڕەتی دەکەینەوە کە دۆزی دادپەروەرانەی خۆمان وەک بیانوویەک بۆ پڕوپاگەندەی سیاسی کە لەلایەن هەندێک لایەن لە لوبنان بۆ پێش خستنی بەرژەوەندی و ئەجێندای خۆیان پراکتیزە دەکرێن.

* ئێمە دووپاتی دەکەینەوە کە هەموو چالاکییەکانمان لە ناو زیندانەکان و دەرەوەی زیندانەکاندا ئاشتیانەن و تووندوتیژی وەرناگرن و پشتگیری ناکەن و بانگەشەیان بۆ ناکەن. بەڵکوو تەنها لە کاری میدیایی و دانیشتن و سەردانی بەرپرسان و بڕیاردەرانی لوبنان و سوریادا سنوردارە.

* هەناردەکردنی دەنگۆ و تۆقاندن و درووستکردن کە لەلایەن هەندێک ژووری ڕەشەوە دەردەچێت، مەبەست لێی تێکدانی دۆزی دادپەروەرانەی ئێمەیە. ڕێگری ناکەن لە درێژەدان بە هەوڵە ڕەواکانمان بۆ کۆتایی هێنان بەو نادادپەروەرییە بەرامبەر بە خۆمان و جێبەجێکردنی داواکارییەکانمان. لە کۆتایی بەیاننامەکەدا هاتووە:

هیوادارین میدیاکان هەواڵی ساختە بە جددی وەرنەگرن، داواشیان لێدەکەین پابەندبن بەو لێدوانە فەرمییانەی کە لەلایەن هەژمارە سۆشیال میدیاکانمانەوە دەردەچن، کە لەلایەن لیژنەی خێزانی زیندانییەکان لە لوبنان بەڕێوەدەبرێن.

 


لینا ڕەشید / لوبنان

ئەم بابەتە 307 جار خوێندراوەتەوە