ئەلشێبانی: پێشکەوتنی بەرچاومان لە مەسەلەی دەستبەسەرکراوانی سووری لە زیندانی ڕومیە بەدەستهێناوە

ئەلشێبانی: پێشکەوتنی بەرچاومان لە مەسەلەی دەستبەسەرکراوانی سووری لە زیندانی ڕومیە بەدەستهێناوە

 

بە ڕاپۆرتی ئاژانسی هەواڵی مێهر، ئەسعەد ئەلشێبانی، وەزیری دەرەوەی سووریا وتی: ئێمە جەختمان لەسەر خێراکردنی پرسی دەستبەسەرکراوانی سووری لە زیندانی ڕۆمیە کرد و پێشکەوتنی بەرچاویشمان لەم پرسەدا بەدەستهێناوە. لە ماوەی داهاتوودا ئەنجامێکی بەرجەستە دەبێت.

ئەلشێبانی ئاماژەی بەوەشکرد، دوای دیدار لەگەڵ نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان لە گراند سیرایل، "باسمان کرد لەسەر پێویستی کۆنترۆڵکردنی سنوورەکانی نێوان لوبنان و سوریا بۆ بەرزکردنەوەی ئاسایش و سەقامگیری. هاوکات باسمان لە پرسی ئاوارەکانی سوریا کرد".

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا وتی: ئێمە جەختمان لە بەهێزکردنی هاوکارییە ئەمنی و هەواڵگرییەکانی نێوان لوبنان و سوریا کردەوە، هەروەها باسمان لە پێویستی کۆکردنەوەی لیژنە تەکنیکی و ئابوورییەکان کرد بۆ هاندانی وەبەرهێنان و ئابووری لە هەردوو کەرتی گشتی و تایبەتدا.

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە