سێ ڕێگای بەرەو گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب بەڕووی پیادەدا کرانەوە

سێ ڕێگای بەرەو گەڕەکە کوردنشینەکانی شاری حەلەب بەڕووی پیادەدا کرانەوە


پەیامی کورد- حەلەب
سێ ڕێگای بەرەو گەڕەکە کوردنشینەکان لە شاری حەلەب لە باکووری سوریا دوێنی پێنجشەممە کرایەوە، ئەمەش لەکاتێکدایە کە پێشبینی دەکرێت بەڕووی هاتوچۆی ئۆتۆمبێلدا بکرێتەوە.
سەرچاوەیەکی تایبەت لە گەڕەکەکان ڕاگەیاندووە ، سەرلەبەیانی ئەمڕۆ سێ ڕێگای بەرەو گەڕەکە کوردییەکان کرایەوە، بەڵام هێشتا ڕێگە بە تێپەڕبوونی ئۆتۆمبێل نادرێت.
سەرچاوەیەکی تایبەت ئاماژەی کرد کە، پێشبینی دەکرێت ئۆتۆمبێلەکان ڕێگەیان پێبدرێت لە ڕێگەی ئەو ڕێگایانەی کە بەیانی ئەمڕۆ کراونەتەوە، ئەوانیش "ئەلعەوارد، حاجیز ئەلساریان، و ئەلشیهان".

ئەم بابەتە 32 جار خوێندراوەتەوە