ئەمریکا باجی 35٪ ی بەسەر عێراق دا سەپاند

ئەمریکا باجی 35٪ ی بەسەر عێراق دا سەپاند
پەیامی کورد   ...   ئەمریکا باجی 35٪ ی بەسەر عێراق دا سەپاند
 

دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا واژووی لەسەر فەرمانێکی جێبەجێ کار کرد بۆ سەپاندنی باجی گومرگی دژبەر بەسەر دەیان ووڵات کە ڕێژەکەی لەنێوان 10 - 41% دەبێت. لەو بارەوە کۆشکی سپی ڕایگەیاند، ئیدارەی دۆناڵد ترامپ بەردەوام دەبێت لە بەکارهێنانی هەموو کەرەستە بەردەستەکان بۆ پاراستنی ئاسایشی نەتەوەیی ئەمریکا.

هەر بەپێی فەرمانە جێبەجێ کارەکە هەریەک لە سووریا و عێراق لە سەرووی لیستی ووڵاتە عەرەبییەکان هاتن کە بەرزترین ڕێژەی باج سەپێنرا بەسەریان دا، سووریا 41% و عێراق 35%، جەزائیر و لیبیا 30%، توونس 25% و ئوردن 15%. هەروەها سەپاندنی سزای گومرگی بەسەر ووڵاتانی دیکەش لە هەردوو ئەمریکا و ئەفریقیا و ئاسیا و یەکیتی ئەورووپاش.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە