وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن ئامادەیە فشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکات

وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن ئامادەیە فشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکات
پەیامی کورد   ...   وەزیری گەنجینەی ئەمریکا ڕایگەیاند واشینتۆن ئامادەیە فشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکات

🔸سکۆت بێسانت، وەزیری گەنجینەی ئەمریکا لە بەیاننامەیەک دا ڕایگەیاند : ئەمریکا ئامادەیە فشارەکانی سزاکانی سەر ڕووسیا زیاد بکات، بەڵام ئامادەیە لەگەڵ ووڵاتانی ئەورووپا ئەو کارە بکات.

🔸بێسانت لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کەناڵی ئێن بی سی کاتێک پرسیاری ئەوەی لێکرا کە ئایا ئیدارەی دۆناڵد ترامپ ئامادەیە سزا بەسەر ڕووسیادا بسەپێنێت و ووتی : ئێمە ئامادەین فشارەکان لەسەر ڕووسیا زیاد بکەین، بەڵام پێویستمان بە هاوبەشە ئەورووپییەکانمان هەیە کە پەیوەندیمان پێوە بکەن.

ئەم بابەتە 24 جار خوێندراوەتەوە