مانگانە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی سوپا دەکەین

مانگانە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی سوپا دەکەین

نەبیح بێری، سەرۆکی پەرلەمان لە عەین ئەلتین پێشوازیکرد لە نەواف سەلام، سەرۆکوەزیرانی لوبنان کرد.
دوای کۆبوونەوەکە، سەلام وتی "هیچ کاتێک درزێکمان لەگەڵ بێری لەنێوان نەبووە". تاوتوێی پێشهاتە سیاسییەکان و هاوکاری نێوان حکومەت و پەرلەمان کرا.

ناوبراو لە درێژەی قسەکانیدا، "حیزبوڵڵا دووجار متمانەی خۆی بە حکومەت داوە بە پشتبەستن بە بەیاننامە وەزارییەکەی، کە ئێمە کار بۆ جێبەجێکردنی دەکەین، مانگانە بەدواداچوون بۆ جێبەجێکردنی پلانی سوپا دەکەین. پێشوازیکردن لێی بە واتای بەشداریکردنی ئەرێنی و پاشەکشە نەکردنە لە بڕیارەکانی حکومەت".

سەلام زیاتر گوتی، "شتێک بە ناوی 'ستراتیژی بەرگری' نییە، بەڵکو ستراتیژی ئاسایشی نیشتمانییە، حکومەتیش پابەندە بە پەرەپێدانی بەپێی دامەزراوەکانی".

ئەو پێی وابوو "سوپا پێویستی بە پاڵپشتی زیاترە لەلایەن ئەمریکاوە بۆ درێژکردنەوەی دەسەڵاتی خۆی بۆ سەرتاسەری خاکی لوبنان، لەڕووی کەرەستە و پێداویستی و تەرخانکردنی داراییەوە".

لینا ڕەشید - لوبنان

ئەم بابەتە 50 جار خوێندراوەتەوە