بلوومبێرگ : لەناوبردنی هێزی سوپای پاسداران پێویستی بە هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران هەیە

پەیامی کورد ... بلوومبێرگ : لەناوبردنی هێزی سوپای پاسداران پێویستی بە هێرشی زەمینی بۆ سەر ئێران هەیە
بلوومبێرگ لە ڕاپۆرتێکدا كە ١٧ی ئاگۆست بڵاوی كردەوە، بە هەڵسەنگاندنی دۆخی سوپای پاسداران دوای شەڕی ١٢ڕۆژە و لە زاری کارناسانەوە ڕایگەیاندووە سوپا لەو شەڕەدا زیانی بەرکەوت، بەڵام بۆ گۆڕینی هاوکێشەکان سەبارەت بە دەسەڵاتی ئەم ڕێکخراوە سەربازییە، هێندێک ڕێوشوێن لەوانە هێرشی زەمینی پێویستە.
عەلی ئالفونە، ئەندامی باڵای ئەنێستیتۆی ووڵاتانی عەرەبی کەندئاو لە واشینتۆن بە ''بلوومبێرگ''ی ڕاگەیاندووە کە بۆ گۆڕینی هاوکێشەکانی سوپای پاسداران هێرشی زەمینی ئەمریکا یان بوردومانی بەردەوام لەلایەن ئەمریکا و ئیسرائیلەوە پێویستە.
ئالفونە لەدەستدانی زانیاری هەواڵگری بۆ ئەوەی بە تەواوی سوپای پاسداران بشکێنێت بە بەس نەزانی و دەشڵێت: "شەڕی ١٢ ڕۆژە شکستەکانی دژە هەواڵگری سوپای پاسدارانی ئاشکرا کرد. بەڵام بە دووری زانی کە لەدەستدانی متمانەی سوپای پاسداران ببێتە هۆی تەسلیم بوونی سوپای پاسداران".
ئالفونە وتی لە کاتێکدا گرووپەکانی بەناو "مێحوەری مقاومەت'' بە ڕێبەری سوپای قودس دوای نزیکەی دوو دەیە لە نیشاندنی هێز لە ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لاواز بوونە، ئەمەش ئەگەری ئەوە زیاتر دەکات کە سوپای پاسداران بەدوای بەرگێڕەوەیەکی ئەتۆمی دا بگەڕێت.
بلوومبێرگ نووسیویەتی، شەڕی ١٢ ڕۆژە لەگەڵ ئیسرائیل، وێرانکەرترین ڕووداوی مێژووی سوپای پاسداران بووە و زۆربەی فەرماندە باڵاکانی سوپای پاسداران کوژراون و کۆماری ئیسلامی ناچار بووە کە پێکهاتەی بڕیاردانی ستراتێژیکی خۆی دابڕێژێتەوە.
ئەو ماڵپەڕە نووسیوتی، شەڕی ئەم دواییە، سوپای پاسدارانی ڕێژیمی ئێرانی لە هەموو کاتێک زیاتر بۆ مانەوەی کۆماری ئیسلامی گرینگتر کرد.





