بۆ گفتوگۆکردن لەسەر "یەکگرتن"... شاندێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتە دیمەشق

بۆ گفتوگۆکردن لەسەر "یەکگرتن"... شاندێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتە دیمەشق


پەیامی کورد- دیمەشق
سەرچاوە خۆجێییەکان ڕۆژی دووشەممە ڕایانگەیاند کە شاندێکی سەربازی هێزەکانی سوریای دیموکرات گەیشتوونەتە دیمەشقی پایتەخت بۆ گفتوگۆکردن لەسەر "تێکەڵبوون" لەگەڵ سوپای سوریا.
شاندەکە کە پێکهاتووە لە ئەندامانی فەرماندەیی گشتیی هێزەکانی سوریای دیموکرات، سیپان حەمۆ و سۆزدار حاجی و فەرماندەکانی هێزەکانی سوریای دیموکرات، ئەبجەر داوود و شاکر دێرەزۆر.
لە کۆبوونەوەکەدا کە یەکەم کۆبوونەوەیە لە جۆری خۆیدا لەنێو ئەو لیژنانەی کە لە ڕێککەوتنەکەی 10ی ئادارەوە سەریان هەڵداوە، تاوتوێی میکانیزمی تێکەڵکردنی هێزەکانی (هەسەدە) لە سوپای سوریادا دەکرێت.
بڕیارە درەنگانی ئەمڕۆی خولی یەکەمی دانوستانەکان ئەنجام بدرێت.
لە دوایین دیداری نێوان سەرۆک کۆماری سوریا بۆ قۆناغی ئینتقالی، ئەحمەد شەرع و فەرماندەی گشتی هێزەکانی سوریای دیموکرات، جەنەڕاڵ مەزلوم عەبدی، ڕێککەوتن کرا کە لیژنە سەربازییەکانی هەردوولا کۆببنەوە.

ئەم بابەتە 52 جار خوێندراوەتەوە