گرژییە ئەمنییەکان لە ئیدلب دوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری ئۆزبەکستان

گرژییە ئەمنییەکان لە ئیدلب دوای دەستگیرکردنی سەرکردەیەکی دیاری ئۆزبەکستان


پەیامی کورد- ئیدلب
دوێنێ دووشەممە شاری ئیدلب شایەتی گرژیی ئەمنی لە نێوان گرووپەکانی توخمەکانی ئۆزبەکستان و دەزگای ئاسایشی گشتی حکوومەتی ئینتقالی سووریا. ئەمەش دوای دەستگیرکردنی فەرماندەیەکی مەیدانی کە بە "ئەبو دوجانە ئەلئوزبەکی" ناسراوە.
سەرچاوە ئەمنییەکان ڕاگەیاندووە، گرژییەکان هەفتەی ڕابردوو دەستیپێکردووە کاتێک هێزێکی ئەمنی هەڵمەتێکی ئەنجامداوە و شوێنی چەکدارە کۆچبەرەکانی لە لادێکانی ڕۆژئاوای ئیدلب کردە ئامانج و لە ئەنجامدا "ئەبو دوجانە" دەستگیرکرا، کە کەسایەتییەکی دیارە لەنێو توخمەکانی ئۆزبەکستان کە پەیوەندییەکی بەرفراوانی لەنێوان بیانییەکانی ناوچەکەدا هەیە.
سەرچاوەکان ئاماژەیان بەوە کردووە کە ئەمڕۆ کۆمەڵێک لە توخمەکانی ئۆزبەکستانی و تورکستانی بە دانانی خاڵی پشکنینی کاتی لە دەوروبەری ناوچەکانی جێگیرکردنیان وەڵامی دەستگیرکردنەکەیان داوەتەوە. پاشان ڕووداوەکان پەرەیان سەند و بەرەو پێکدادانێکی پچڕپچڕ لەگەڵ ئەندامانی دەزگای ئاسایشی گشتی لە ڕۆژئاوای شاری ئیدلب، لە نزیک زیندانی ناوەندی کە سەرکردە دەستبەسەرکراوەکەی تێدا ڕاگیراوە، پەرەی سەند.
ئەو سەرچاوانە ئاماژەیان بەوەشکردووە، شەڕ و پێکدادانەکان بە شێوەیەکی سنووردار بەکارهێنانی چەکی سووک بووە، لە هەمان کاتدا دەزگای ئاسایشی گشتی هێزی ئەمنی هێناوەتە ناو شارەکە بۆ ئەوەی شەڕەکە بەرەو گەڕەکەکانی دیکەی ناو شارەکە تەشەنە نەکات.
"ئەبو دوجانە ئەلئوزبەکی" یەکێکە لەو کەسایەتییە دیارانەی کە لەم ساڵانەی دواییدا بەشداری کردووە لە ڕێکخستنی ڕیزەکانی توخمەکانی ئۆزبەکستان لە ناوخۆی ئیدلب. سەرچاوە ئاگادارەکان ئاماژە بەوە دەکەن کە دەستگیرکردنی بەشێکە لە هەڵمەتێکی ئەمنی فراوانتر کە کەسایەتییە بیانییەکان دەکاتە ئامانج کە لەلایەن دەسەڵاتە ناوخۆییەکانەوە تۆمەتبارکراون بە پێشێلکردنی ڕێنماییەکانی ئاسایشی ناوخۆ.

ئەم بابەتە 28 جار خوێندراوەتەوە