بێنیامین ناتانیاهوو : ئێران ٤٠٠ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ماوه‌ و لە ناو نەچووە

بێنیامین ناتانیاهوو : ئێران ٤٠٠ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ماوه‌ و لە ناو نەچووە
پەیامی کورد   ...   بێنیامین ناتانیاهوو : ئێران ٤٠٠ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ماوه‌ و لە ناو نەچووە

ناتانیاهوو ڕایگەیاند ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئێران

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند: لە جەنگی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، براوە بوون. دەشڵێت: ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئێران. ووتیشی، ئێران ٤٠٠ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ماوه‌.

ڕۆژی سێشەممە، بێنیامین ناتانیاهوو ، سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، لە میانەی چاوپێکەوتنێک دا لەگەڵ کەناڵی 'ئای 24 نیووز'دا ووتی: ماوەی ئۆپراسیۆنی کۆنترۆڵی کەرتی غەززە کورت دەکەینەوە، هەروەها ڕێگە بە دانیشتووانەکەی دەدەین کەرتەکە جێبهێڵن.

ئاماژەی بەوە کرد، ئیسرائیل لەگەڵ چەند ووڵاتێک لە گفتوگۆ دایە، بۆ مەبەستی ئەوەی ئەو ووڵاتەنە بتوانن غەززەیی یەکان لەخۆ بگرن.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ئاماژەی بەوە کرد، تازە قسەکردن لەسەر ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس بۆ ئازادکردنی بارمتەکان بووە بە شتێکی ڕابردوو، ئێمە بە بێ ڕێککەوتن لەگەڵ حەماس هەوڵی ئازادکردنی بارمتەکان دەدەین.

ناتانیاهوو باسی لە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران کرد و ڕایگەیاند: بەهۆی هێرشەکانمان بۆ سەر دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ئێران، بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئەو ووڵاتەمان بۆ چەند ساڵێک گەڕاندەوە دواوە.

جەختی لەوەش کردەوە، کە دەیانزانی بەهۆی هێرشەکان یانەوە بەرنامە ئەتۆمییەکانی ئێران بە تەواوی لەناو ناچێت. ئەوەشی خستەڕوو، ئێران ٤٠٠ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ماوه‌ و له‌ ئه‌نجامی هێرشه‌كان دا زیانی پێ نه‌گه‌یشتووه‌.

سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل، ووتیشی : لە جەنگی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، ئێمە براوە بووین، هەروەها ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئێران.
 

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە