ناتانیاهوو : ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئێران

پەیامی کورد ... ناتانیاهوو : ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئێران
بێنیامین ناتانیاهوو سەرۆک وەزیرانی ئیسرائیل ڕایگەیاند : لە جەنگی ١٢ ڕۆژەی نێوان ئێران و ئیسرائیل، براوە بوون. دەشڵێت: ئامادەین بۆ ووڵامدانەوەی هەر هێرشێکی لەناکاوی ئێران. ووتیشی، ئێران ٤٠٠ كیلۆگرام ئۆرانیۆمی پیتێندراوی ماوه.
ناتانیاهوو ڕایگەیاند : "ئێمە لە ماوەی ساڵانی ڕابردوودا زیانێکی بەرچاومان بە ئێران گەیاندووە؛ ڕادەی ئەو زیانە جێی مشتومڕە."
ئاماژەی بەوەشکرد، “ئەمە پێویستی بەوەیە کە بە تەواوی ووریا بین و ئامادەین بۆ هەر سیناریۆیەک”.
ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە





