پاکستان چۆن دڵی ترامپ ی بە دەست هێنا !

پەیامی کورد ... پاکستان چۆن دڵی ترامپ ی بە دەست هێنا !
مارڤین واینبام، هاوکارێکی باڵای پەیمانگای ڕۆژهەڵاتی ناوەڕاست لە واشینتۆن دەڵێت: پاکستان ووڵاتێکی دەگمەنە کە دۆستایەتی لەگەڵ چین، ئێران، دەوڵەتانی کەندئاو، تا ڕادەیەکی کەمتر لەگەڵ ڕووسیا و ئێستا، دیسانەوە، ئەمریکا (ترامپ) دەکات.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز (FT) بڵاویکردەوە، هەنگاوەکانی ئەم دواییەی پاکستان بۆ ڕاکێشانی سەرنجی دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ویلایەتە یەکگرتووەکانی ئەمریکا، نیوودەلهی کەوتۆتە مەترسییەوە، بە ووردی باسی لەوە کردووە کە چۆن پاکستان توانیویەتی ترامپ بەدەست بهێنێت، سەرەڕای پەیوەندییە نیمچە ستراتیژییەکانی نێوان هیندووستان و ئەمریکا.
بەگوێرەی زانیارییەکان ، لیوا عاسیم مونیر، سەرۆکی سوپای پاکستان، کۆتایی هەفتەی ڕابردوو بەمەبەستی بەشداریکردن لە مەراسیمی خانەنشین بوونی ژەنەڕاڵ مایکل کۆرێلا، سەرۆکی فەرماندەیی ناوەندی ئەمریکا (CENTCOM) گەشتی فلۆریدای کردووە، کە دووەمین دیداری نزیکی لەگەڵ بەرپرسانی باڵای سەربازی ئەمریکا لە هاوینی ئەمساڵ دا بەڕێوەدەچێت.
لە مانگی حوزەیران، مونیر لە واشینتۆن نانخواردنێکی تایبەتی دوو کاتژمێری لەگەڵ ترامپ سازکرد، تەنها چەند هەفتەیەک دوای ئەوەی پاکستان و هێندووستان بەشدارییان لە کوشندەترین ڕووبەڕووبوونەوەی سەربازی خۆیان لە ماوەی دەیان ساڵدا ئەنجامدا.
ئەم جۆرە ڕەفتارانەی کۆشکی سپی بۆ سەرکردەیەکی سەربازی بیانی نائاساییە، بەتایبەتی بە لەبەرچاوگرتنی ڕەخنەی پێشووی ترامپ لە پاکستان، کە بە ووتەی خۆی “جگە لە درۆ و فێڵ هیچی دیکەی پێشکەش بە واشینتۆن نەکردووە”.
بەڵام پێدەچێت پەیوەندییەکە لە چەند هەفتەی ڕابردوودا چێژی لەوە وەرگرتبێت کە شیکارەکان بە "بووژانەوەیەکی چاوەڕواننەکراو" وەسفی دەکەن.
ڕۆژنامەی فاینانشیاڵ تایمز بڵاویکردەوە، هیندووستان بە پێشوازیکردنی کۆشکی سپی لە ژەنەڕاڵ مونیر "سەرسووڕمان" بووە، لەکاتێکدا ئیدارەی ترامپ باجی بازرگانی تاڕادەیەک سووکتری سەپاندووە - بە بەراورد بە 50%ی سزادانی نیوودەلهی - لەسەر هەناردەکردنی ئیسلام ئاباد بۆ ئەمریکا و بەڵێنیدا ڕێککەوتنێک بۆ پەرەپێدانی "یەدەگی نەوتی بەرفراوان"ی پاکستان سەپاندووە.
گۆڕینی تۆن بەشێکە لە ستراتیژی ئامانجدارکراوی پاکستان، کە هاوکاری بەرەنگاربوونەوەی تیرۆر، پەیوەندی بازرگانی لەگەڵ هاوکارانی ترامپ و مامەڵەکردن لە بواری ووزە و کانزا گرینگەکان و دراوە کریپتۆکراوەکان لەخۆدەگرێت.
بەرپرسانی پاکستان پێیان وایە کە پێویستە پەیوەندییەکان لەگەڵ سەرۆکی ئەمریکا و هاوپەیمانەکانی چاک بکرێتەوە – کە هەندێکیان پێشتر سزاکانی سەر مونیر پشتگیریان لێکرا بەهۆی زیندانیکردنی عومران خان سەرۆکوەزیرانی پێشووی پاکستان – بەپەلەیی هەبوو.
یەکەم پێشکەوتن لە مانگی ئازاری ساڵی ڕابردوودا بوو، کاتێک دەزگای هەواڵگری پاکستان ئۆپراتۆرێکی داعش-کەی ڕادەست کرد کە تۆمەتبار بوو بە ڕێکخستنی بۆردومانەکەی کابول لە ساڵی ٢٠٢١ کە ١٨٠ کەسی کوشت کە ١٣ سەربازی ئەمریکی بوون.
ترامپ لە ووتارەکەیدا بۆ کۆنگرێس بە ئاشکرا ستایشی ئەو هەنگاوەی کرد و هەروەها ئەو دەرفەتەی بەکارهێنا بۆ ئەوەی ڕەخنە لە هیندووستان بگرێت لەسەر باجەکان.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە




