بەرپرسێکی ڕووسیا لێکەوتەکانی دابین کردنی مووشەکی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین وون دەکاتەوە

پەیامی کورد ... بەرپرسێکی ڕووسیا لێکەوتەکانی دابین کردنی مووشەکی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین وون دەکاتەوە
▫️ ڤلادێمیر ڕۆگۆڤ، سەرۆکی لیژنەی دەوڵەتی ژووری گشتی فیدراسیۆنی ڕووسیا و هاوسەرۆکی ئەنجوومەنی هەماهەنگی بۆ یەک خستنی خاکە نوێیەکان بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، دابین کردنی مووشەکی کرووزی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین یەکێک دەبێت لە هەڵە کوشندەکانی ئەمریکا.
▫️ پێشتر دۆناڵد ترامپ، سەرۆکی ئەمریکا ڕایگەیاند کە نزیکە بڕیار لەسەر ئەگەری دابین کردنی مووشەکی کرووزی تۆماهۆک بۆ ئۆکراین بدات، بەڵام ویستوویەتی بزانێت ڕژێمی کیێڤ بەنیازە چۆن بەکاریان بهێنێت. ڤلادێمیر پووتین ڕێبەری ڕووسیا جەختی لەوە کردەوە کە بەکارهێنانی ئەم مووشەکانە لەلایەن کیێڤ ەوە زیان بە پەیوەندییەکانی نێوان مۆسکۆ و واشینتۆن دەگەێنێت.
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




