وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەکانی دژبە ئێران ئەمریکا شەرمەزار دەکات

پەیامی کورد ... وەزارەتی دەرەوەی ئێران بەیاننامەکانی دژبە ئێران ئەمریکا شەرمەزار دەکات
🔸بەیاننامەیەک لە وەزارەتی دەرەوەی ئێرانە وە کە بەم شێوەیە بڵاوکراوەتەوە :
وەزارەتی دەرەوەی ئێران تۆمەتی بێ بنەما و بانگەشەی نابەرپرسانه و شەرمەزارانەی سەرۆک کۆماری ئەمریکا سەبارەت به ئێران که ڕۆژی دووشەممه له کنێستی زایۆنیستی به ئاماده بوونی تاوانبارانی جینۆساید خرایه ڕوو، به توندی ئیدانەی دەکات.
ئەمریکا وەک گەورەترین بەرهەم هێنەری تیرۆر لە جیهان دا و لایەنگری ڕژێمی تیرۆریستی و جینۆسایدی زایۆنیستی، هیچ دەسەڵاتێکی ئەخلاقی نییە بۆ تۆمەتبارکردنی کەسانی دیکە.
وەزارەتی دەرەوه جەختی له سەر ئەوه دەکات که دووباره بوونی بانگەشه ناڕاستەکان دەربارەی بەرنامەی ئاشتیانه ی ئەتۆمی ئێران به هیچ شێوه یه ک ناتوانێت به هیچ شێوه یه ک پاساو به تاوانی هاوبەشی ڕژێمی ئەمریکا و ڕژێمی زایۆنی له هێرش کردنه سەر خاکی پیرۆزی ئێران و تیرۆرکردنی ڕۆڵه به ئەمەکەکانی ئێران بهێنێتەوه .
سیاسەتە دەستێوەردان گەرییەکانی ئەمریکا لە ناوچەکە، پشتیوانی لە داگیرکاری و تاوانەکانی ڕژێمی جینۆسایدی ئیسرائیل، لەگەڵ فرۆشتنی بێسنووری چەک بە ناوچەکە، ئەمریکای کردووە بە گەورەترین هۆکاری ناسەقامگیری و نائەمنی لە ناوچەکەدا.
وەزارەتی دەرەوه ، خواستی دەربڕینی سەرۆک کۆماری ئەمریکا بۆ ئاشتی و وتووێژ به ململانێ لەگەڵ هەڵسوەکەوتی دوژمنکارانه و تاوانکاری ئەمریکا له بەرامبەر گەلی ئێران دەزانێت. چۆن مرۆڤ لە ناو دانووستانە سیاسییەکاندا ناوچە ئارامەکانی نیشتەجێ بوون و دامەزراوە ئەتۆمییەکانی ووڵاتێک داگیر بکات و زیاتر لە هەزار کەس بە ژن و منداڵی بێ تاوانیشەوە شەهید بکات و دواتر بانگەشەی ئاشتی و دۆستایەتی بکات؟
ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە




