بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە گوندێکی حەلەب حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا

بەهۆی تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سووریا لە گوندێکی حەلەب حەوت هاوڵاتی گیانیان لەدەستدا


پەیاما کورد- حەسەکە
دوێنێ شەممە هێزەکانی سوریای دیموکرات ڕایگەیاند، لە ئەنجامی تۆپبارانی هێزەکانی حکومەتی سوریا بۆ سەر گوندی ئوم تینا لە لادێی دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی حەلەب، حەوت هاوڵاتی مەدەنی کوژراون و چوار کەسی دیکەش برینداربوون.
هێزەکانی سوریای دیموکرات لە بەیاننامەیەکدا ڕایگەیاند: "ئێوارەی ڕۆژی شەممە هێزەکانی سەر بە حکومەتی دیمەشق کە پشتیوانی تورکیا دەکەن، کۆمەڵکوژییەکیان لە گوندی ئوم تینا لە لادێی دێرحافر لە ڕۆژهەڵاتی شاری حەلەب دژی خەڵکی سڤیل ئەنجامدا، هێرشەکان بە فڕۆکەی بێفڕۆکەوان دەستی پێکرد، دواتر شەپۆلێکی تۆپبارانی توند لە کاتژمێر ٧:٠٠ی پاشنیوەڕۆ، کە ڕاستەوخۆ ماڵی دانیشتووانەکەی کردە ئامانج."
لە ڕاگەیەندراوەکەدا ئاماژە بەوەشکراوە: "لە ئەنجامی ئەو هێرشانەدا، حەوت هاوڵاتی مەدەنی شەهیدبوون و چوار کەسی دیکەش بە برینداربوون".

ئەم بابەتە 42 جار خوێندراوەتەوە