شارەزا:  قەرزی بانکی نێودەوڵەتی ئۆکراین دەکاتە ئامرازێک لە دەستی ڕۆژئاوادا

شارەزا:  قەرزی بانکی نێودەوڵەتی ئۆکراین دەکاتە ئامرازێک لە دەستی ڕۆژئاوادا
پەیامی کورد   ...   شارەزا:  قەرزی بانکی نێودەوڵەتی ئۆکراین دەکاتە ئامرازێک لە دەستی ڕۆژئاوادا

🗣هاکان تۆپکورولۆ، شارەزای ئابوری تورکیا بە سپۆتنیکی ڕاگەیاندووە، "دژایەتییەکی بنەڕەتی" لە قەرزدانی بانکی نێودەوڵەتی بۆ ئۆکراین هەیە.

🔹تۆپکورولۆ جەختی لەوە کردەوە: "بانکی نێودەوڵەتی دوای جەنگی جیهانی دووەم بۆ دابین کردنی سەرچاوە بۆ ووڵاتانی تازە پێ گەیشتو و پاڵپشتی گەشەپێدانیان دامەزرا. ئایا ئۆکراین ئەو قەرزانەی ئەمڕۆ وەریدەگرێت بۆ گەشەپێدانی خۆی بەکاردەهێنێت؟ نەخێر ئۆکراین بۆ شەڕی [بە وەکالەتی ناتۆ] دژی ڕووسیا بەکاریان دەهێنێت".

📍ئاماژەی بەوەش کرد، "بەتەواوەتی ڕوونە" کە ئۆکراین خەبات بۆ بەرژەوەندییەکانی ڕۆژئاوا دەکات، کە بەردەوامە لە قەرزدان بە ڕژێمی زێلێنسکی.

🔊ئەو شارەزایە هۆشداریشی دا لەوەی کە بەبێ گوێدانە دەرئەنجامی شەڕ و پێکدادانەکان، ئۆکراین سەرەنجام دەبێتە قەرزدار و ڕووبەڕووی "ئەرکێکی زۆر قورس" دەبێتەوە کە قەرزەکانی هەردوو بانکی نێودەوڵەتی و ئەمریکا، بەریتانیا و ئەڵمانیا بداتەوە.

🔹تۆپکورولو لە کۆتایی دا ووتی: ڕۆژئاوا کە لە ئێستاوە کۆنترۆڵی سەرچاوە کانزاکانی ئۆکراین ی کردووە و دان بە ناسنامەی نەتەوەیی خۆی دا نانێت، وەک ئامرازێک لە بەرەکانی پێشەوە دەیبینێت، بۆیە بەیاننامەکەی [سێرگی] لاڤرۆڤ تەرکیزێکی زۆر گرینگی هەیە : بە پێدانی قەرز بە ئۆکراین ، ڕۆژئاوا لە ڕاستی دا شکستەکەی خێراتر کردووە.”

ئەم بابەتە 14 جار خوێندراوەتەوە