بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: داوای دووبارەکردنەوەی ئەزموونی هەولێر و پێکەوەژیانی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان لە سووریا دەکەم

بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ: داوای دووبارەکردنەوەی ئەزموونی هەولێر و پێکەوەژیانی هاوبەش لە هەرێمی کوردستان لە سووریا دەکەم


ڕامی عەبدولڕەحمان، بەڕێوەبەری ڕوانگەی سووری بۆ مافەکانی مرۆڤ، دوێنێ هەینی ڕایگەیاند، نووژەنبوونەوەی لە هەرێمی کوردستان و بەتایبەتی لە هەولێر بینیم، تەنها لە بواری نۆژەنکردنەوەدا نییە بەڵکو لە سەرجەم بوارەکانی ژیاندایە، ئەمەش وادەکات داوای دووبارەکردنەوەی ئەو ئەزموونە لە سووریا بکەین، بەهۆی ئەو فرەیی و پێکەوەژیانە هاوبەشەی تێیدایە.
عەبدولڕەحمان گوتیشی: "ئەم نووژەنبوونەوەیە وادەکات داوای دووبارەکردنەوەی ئەزموونەکە لە سووریا بکەین... بەهۆی ئەو فرەیی ئەرێنی و پێکەوەژیانە هاوبەشەی تێیدایە...".
لە گوتارێکدا دەربارەی سەردانەکەی ئەم دواییەی بۆ شاری هەولێر و هەرێمی کوردستان، عەبدولڕەحمان بە کەناڵی تەلەڤزیۆنی کوردستان 24ی ڕاگەیاند: "هەستم دەکرد لە نێو کەسوکارم، و منداڵیم بیرکەوتەوە... و کەسانی جوانیشم ناسی لە هەموو پێکهاتە و ئایین و نەتەوەکان".
هەروەها گوتی، هەرێمی کوردستان، بەو پێشکەوتنەی لە بواری نۆژەنکردنەوە و ژیانی کۆمەڵایەتیدا بەخۆوە بینیویەتی، نموونەیەکی پێشکەوتن پیشان دەدات، و ئەزموونێکی ئیلهامبەخش پێشکەش دەکات کە دەکرێت سوودی لێوەرگیرێت بۆ بەهێزکردنی پێکەوەژیان و گەشەپێدان لە ناوچەکانی دیکەدا.
لە بڵاوکراوەیەکدا لە لاپەڕەی خۆی لە تۆڕی کۆمەڵایەتی "فەیسبووک" نووسیبووی: "لە یەکەم سەردانم بۆ هەولێر، پایتەختی هەرێمی کوردستانی عێراق، شارێکم دۆزییەوە کە لە سنوورەکانی وەسف تێدەپەڕێت؛ شارێک پڕ لە ژیان، بە شکۆمەندییەوە بەرز، فرەیی بە ڕۆحێکی لێبوردەیی لەخۆدەگرێت، و خەڵکەکەی لەسەر بەهاکانی گەورەیی و مرۆڤایەتی کۆبوونەتەوە".
زیادیشی کرد: "هەولێر لام وەک سووریایەکی دیکە دەهاتە پێش چاو، بە خەونەکانی بچووککراو، بە دڵی خەڵکەکەی گەورە؛ کۆکەرەوەی ڕۆڵەکانی لە پێکهاتە و ئایین و نەتەوە جیاوازەکان، بوونەتە یەک پارچە کە ئارامی دەیانگرێتەوە، و کار گەشەیان پێدەدات، و ڕێزی هاوبەش دەیانپارێزێت".

ئەم بابەتە 36 جار خوێندراوەتەوە