دەقی ڕاگەێندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان:

دەقی ڕاگەێندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان:
پەیامی کورد   ...   دەقی ڕاگەێندراوی ھاوبەشی کۆبوونەوەی پارتی دیموکراتی کوردستان و یەکێتی نیشتمانی کوردستان:

دووشه‌ممه‌ 14-7-2025 له‌ پیرمام سەرۆک بارزانی پێشوازی لە بافڵ تاڵەبانی، سەرۆکی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و شاندی یاوەری  کرد و کۆبوونەوەی هەردوو مەکتەبی سیاسی یەکێتی نیشتمانی کوردستان و پارتی دیموکراتی کوردستان ئەنجام درا.

له‌ ڕاگه‌ێندراوه‌كه‌دا هاتووه‌: له‌ كۆبوونه‌وه‌كه‌دا گفتوگۆ سه‌باره‌ت به‌ ڕووداو و پێشهاتەکان و کێشە و گرفتەکانی هەرێمی کوردستان و حکوومەتی فیدراڵ، بە تایبەتی شایستە دارایی یەکان و مووچەی فەرمانبەرانی هەرێمی کوردستان كرا.

دوای گفتوگۆ و بیروڕاگۆڕینەوە و لێکدانەوەی هەموو ڕەهەندەکان لەڕووی سیاسی و ئابووری و کۆمەڵایەتی، هەردوولا هاوڕابوون هەموو هەوڵەکان چڕبکرێنەوە بۆ چارەسەری کێشە و دابینکردنی مووچە و شایستە داراییەکانی هەرێمی کوردستان و تەواوی ئەو هەنگاوانەی پێویستن لە چوارچێوەی دەستووردا بە ئاراستەی چارەسەرکردن بە هاوئاهەنگی هەردوولا بهاوێژرێن.

بەشێكی دیکەی کۆبوونەوە تەرخان بوو بۆ زیاتر پتەوکردنەوەی پەیوەندی پارتی و یەکێتی بۆ ئەوەی ئاستەنگ و ئاڵنگارییەکان تێپەڕێنن و پارێزگاری لە قەوارەی هەرێمی کوردستان و دەستکەوتەکانی بکەین.
لێرەدا کۆبوونەوە جەختی لەسەر یەکخستنی هەڵوێستی هەموو لایەنە سیاسییەکانی کوردستان و عێراق کردەوە کە هاوکار و پشتیوان بن لە چارەسەری ئەم کێشەیە.

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە