سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا : ووڵاتەکەی پابەند نییە بە دابین کردنی دارایی ئۆکراین
پەیامی کورد ... سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا : ووڵاتەکەی پابەند نییە بە دابین کردنی دارایی ئۆکراین
🔸ڤیکتۆر ئۆربان، سەرۆکوەزیرانی هەنگاریا لە ووتارێکدا ڕایگەیاند، ووڵاتەکەی پابەند نییە بە پارەدارکردنی کیێڤ؛ هیچ هۆکارێکی ئەخلاقی و سیاسی و ئابووری نییە بۆ ئەوەی ئەو کارە بکات.
🔸ئاماژەی بەوەدا کە بەپێی ڕاپۆرتە میدیایی یەکان، کیێڤ لە ماوەی چوار ساڵی داهاتوودا پێویستی بە 400 ملیار دۆلار دەبێت بۆ پاڵپشتیکردنی هێزە چەکدارەکانی ئۆکراین.
🔸جارێکی تر چاوەڕوان دەکرێت ئەورووپا باجەکەی بدات. کەسی تر نایەوێت تێچوونەکانی لە ئەستۆ بگرێت. هەر بۆیە برۆکسل ئەوەندە دڵتەنگە. هەر بۆیە دەیانەوێت دەست بەسەر سەروەت و سامانی بەستووی ڕووسیادا بگرن. بەڵام بووداپێست لە هەموو کەس بوێرانەتر قسە دەکات، هەر بۆیە برۆکسل هێرش دەکاتە سەر هەنگاریا، چوونکە دەیەوێت هەنگاریا دەوڵەتێکی ملکەچ بێت.
ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە