نمایشە مووشەکییەکانی تۆماهاک ڕاستییە تاڵەکان دەشارنەوە

نمایشە مووشەکییەکانی تۆماهاک ڕاستییە تاڵەکان دەشارنەوە
پەیامی کورد   ...   نمایشە مووشەکییەکانی تۆماهاک ڕاستییە تاڵەکان دەشارنەوە

◻️شارەزای سەربازی ڕووسیا و ئەندامی پەیمانگای یاسا و ئاسایشی نیشتمانی ئەکادیمیای سەرۆکایەتی ڕووسیا، ئەلێکساندەر ستێپانۆڤ، بۆ سپۆتنیکی ڕوونکردەوە کە کۆمپلێکسی سەربازی-پیشەسازی ئەمریکا (MIC) "لۆبیستی سەرەکی"یە لەسەر ئەم بابەتە.

◻️ کۆمپانیای RTX کە بەرهەمهێنەری مووشەکی تۆماهاکە، حەز دەکات تۆڕی لۆبی کردنی بەرفراوانی خۆی بەکاربهێنێت بۆ نەهێشتنی کۆگا "بەسەرچوو"ی تۆماهاک بە گرێبەست کردنیان بە ئەورووپییەکان و دواتر گۆڕینی بە پشکەکانی ئەمریکا.

◻️ ئەو چاودێرە دەڵێت "بەڕێکەوت نییە" کە کۆمپانیای زەبەلاحی ئۆتۆمبێلی سەربازی ئەمریکا ئۆشکۆش بەنیازە کەشتییە نوێیەکەی کە لەگەڵ تۆماهاک دەگونجێت X-Mav بگەێنێتە ئەورووپا، کە لە ئێستاوە دامەزراوەی بەرهەمهێنانی ئەو ووڵاتە لە شوێنی خۆیدایە.

◻️“تەواوی پرۆسەکە پرۆسەیەکی بازرگانییە، بە پرۆسەی سیاسی پارێزراوە کە ئامانج لێی گەیشتن بە ئامانجە ژێئۆپۆلەتیکییە بەرچاوەکانە، لەوانە بەستنەوەی ئەورووپا بە بەرهەمهێنەرانی چەکی ئەمریکا لە ڕێگەی ناتۆوە.” ستیپانۆڤ کورتەیەک لە قسەکانیدا ووتی : "هێڵێکی گشتی ڕوون هەیە: گەڕاندنەوەی کاریگەری تەواو لە بوارە گرینگەکاندا کە بنەمای سەرچاوە، لۆجستی و بازاڕ هەیە کە پێویستە کۆنترۆڵ بکرێن."

ئەم بابەتە 6 جار خوێندراوەتەوە