یەکیتی ئەورووپا : نابێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات

یەکیتی ئەورووپا : نابێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات
پەیامی کورد   ...   یەکیتی ئەورووپا : نابێ ئێران دەستی بە چەکی ئەتۆمی ڕابگات

ئەنوەر ئەلعەنوونی ووتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەورووپا ڕایگەیاند کە هەڵوێستی یەکیتی ئەورووپا سەبارەت بەم بابەتە نەگۆڕاوە و ئێران نابێ خاوەنی چەکی ئەتۆمی بێت یان هەنگاو بۆ پەرەپێدان و بەدەستهێنانی بدات.

ئەلعەنوونی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ کاناڵی ''ئەلعەرەبیە'' ڕایگەیاند کە کایا کالاس، بەرپرسی سیاسەتی دەرەوە و ئەمنییەتی یەکیتی ئەورووپا لەگەڵ هەموو لایەنە پەیوەندیدارەکان لە دۆسییەی ناوکیی ئێراندا لە پەیوەندی بەردەوام دایە.

ناوبراو هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە لە ڕوانگەی یەکیتی ئەورووپاوە، زۆر گرینگە ئێران بە بەڵێنەکانی لە چوارچێوەی پەیمانی قەدەغەکردنی بڵاوبوونەوەی چەکی ئەتۆمی و دەستپێکردنەوەی هاوکاری تەواو لەگەڵ ئاژانسی نێودەوڵەتی ووزەی ئەتۆمی پابەند بێت.

ووتەبێژی کۆمیسیۆنی ئەورووپا هەروەها جەختی لەوە کردەوە کە تاکە چارەسەر بۆ ئەم قەیرانە دانووستان و دیپلۆماسییە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە