هۆشداری ڕێكخراوی جی ستریت : شەڕی دووەمی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە پێشتر تووندتر دەبێت

هۆشداری ڕێكخراوی جی ستریت : شەڕی دووەمی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە پێشتر تووندتر دەبێت
پەیامی کورد   ...   هۆشداری ڕێكخراوی جی ستریت : شەڕی دووەمی ئیسرائیل و کۆماری ئیسلامی لە پێشتر تووندتر دەبێت

ڕێکخراوی ''جی ستریت''، ڕێکخراوێکی لیبراڵی لایەنگری ئیسرائیل لە ئەمریکا، لە ڕاپۆرتێک دا هۆشداری داوە کە ئەگەری شەڕی دووەمی نێوان کۆماری ئیسلامی و ئیسرائیل نەک هەر مومکینە، بەڵکوو بە لەبەرچاوگرتنی ئامادەکارییەکانی هەر دوو لایەن  لە چاو شەڕی ١٢ ڕۆژە چڕتر دەبێت.

لەو ڕاپۆرتەدا کە ڕۆژی دووشەممە ١٢ی خەزەڵوەر بڵاو کراوەتەوە، ئاماژە بەوە کراوە کە هیچ ڕێککەوتنێک یان ئاگربەستێکی نووسراو و فەرمی نییە و دەڵێت: بەردەوامی ئارامی تا ڕادەیەکی زۆر پەیوەندی بەوە هەیە کە ئایا دۆناڵد ترامپ دەتوانێت بێنیامین نەتانیاهوو لە کردەوەی نیزامی ڕابگرێت، تێڕوانینێک کە ڕەنگە تەنیا لە کورت خایەن دا کاریگەر بێت.

بەپێی ئەو ڕاپۆرتە بەرپرسانی ئیسرائیل ئێستا بەشێوەیەکی تایبەتی شەڕی ١٢ ڕۆژەی ئێران بە یەکەم شەڕی ئێران ناو دەبەن و پێیان وایە لە خولی داهاتوودا هێرشەکان بە شێوەیەکی هێرشبەرانەتر لەسەر بەرنامەی مووشەکی و پێکهاتەی حکوومەتی ئێران چڕ دەبێتەوە.

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە