وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات و لە چەک دانەماڵرێت، غەززە وێران دەبێت

وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات و لە چەک دانەماڵرێت، غەززە وێران دەبێت
پەیامی کورد   ...   وەزیری بەرگری ئیسرائیل : ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات و لە چەک دانەماڵرێت، غەززە وێران دەبێت

ئیسرائیل کاتز، وەزیری بەرگری ئیسرائیل ڕایگەیاند، لە سەرەتای دەستپێکردنی ئۆپراسیۆنی زەمینی سوپای ئیسرائیل لە غەززە لە ڕۆژی ڕابردووەوە، ٢٥ تاوەری بەرز ڕووخێندراون. بە ووتەی ناوبراو ئەم کارە بۆ نەهێشتنی مەترسی قەناس بەدەستەکان كراوە.

کاتز داوای لە دانیشتووانی غەززە کرد بۆ گیانی خۆیان بەرەو ناوچەکانی باشوور بڕۆن و هۆشداریشی دا : "ئەگەر حەماس بارمتەکان ئازاد نەکات و لە چەک دانەماڵرێت، غەززە لەناو دەچێت".

ئەم بابەتە 4 جار خوێندراوەتەوە