هەڕاج كردنی نەوتی ئێران ؛ کۆماری ئیسلامی هەر بەرمێلێك بە ٦٠٠ هەزار تمەن داشكاندن بە چین دەفرۆشێت

هەڕاج كردنی نەوتی ئێران ؛ کۆماری ئیسلامی هەر بەرمێلێك بە ٦٠٠ هەزار تمەن داشكاندن بە چین دەفرۆشێت
پەیامی کورد    ...   هەڕاج كردنی نەوتی ئێران ؛ کۆماری ئیسلامی هەر بەرمێلێك بە ٦٠٠ هەزار تمەن داشكاندن بە چین دەفرۆشێت

ئاژانسی ڕۆیتەرز لە ڕاپۆرتێک دا بڵاویکردەوە، کۆماری ئیسلامی داشکاندنی هەناردەکردنی نەوتی بۆ چین بۆ زیاتر لە شەش دۆلار بۆ هەر بەرمیلێک بەرزکردووەتەوە؛ ئامارێک کە لە سەرەتای ئەمساڵ ەوە دوو هێندە زیادی کردووە.

بە لەبەرچاوگرتنی ڕێژەی نزیکەی ١٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر دۆلارێک، ئەم داشکاندنە بە نزیکەی ٦٠٠ هەزار تمەن بۆ هەر بەرمیلێک مەزەندە دەکرێت.

بەگوێرەی شەش سەرچاوەی ئاگادار كە ڕۆیتەرز لە زمانی ئەوانەوە هەواڵەكەی بڵاو كردووەتەوە، تاران لە دۆخێك دا كە لە سەرووبەندی چالاك كردنی میكانیزمی ماشە و گەڕاندنەوەی سزا نێودەوڵەتییەكان دایە، بەمەبەستی هێشتنەوەی کڕیاران و بچووك نیشاندانی كاریگەری سزاكان، نەوتی خۆی بە ئاشكرا هەراج كردووە.
 

ئەم بابەتە 7 جار خوێندراوەتەوە