عێراقچی لەگەڵ وەزیرانی ئەورووپی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆی تەلەفۆنی كردووە

پەیامی کورد ... عێراقچی لەگەڵ وەزیرانی ئەورووپی سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ئێران گفتوگۆی تەلەفۆنی كردووە
ئاژانسی هەواڵی فرانس پرێسی فەڕەنسی بڵاویکردەوە، سەید عەباس عێراقچی، وەزیری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی، ڕۆژی چوارشەممە ٢٦ی خەرمانانی ١٤٠٤، پەیوەندییەکی تەلەفۆنی لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی فەڕەنسا، بەریتانیا و ئاڵمانیا سەبارەت بە پرسی ئەتۆمی ڕێژیمی ئێران هەبووە.
بەپێی ڕاگەیاندنی سەرچاوەیەکی دیپلۆماتیكی فەرەنسی، ئەو پەیوەندییە بەیانی ڕۆژی چوارشەممە كراوە و مەبەستی سەرەکی، تاوتوێکردنی جێبەجێ کردنی میکانیزمی ماشە بۆ گەڕاندنەوەی گەمارۆوەکانی نەتەوە یەکگرتووەکان بۆ سەر ئێرانە.
ئەم بابەتە 5 جار خوێندراوەتەوە




