سەرۆکی پۆڵەندا دژی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و چاودێری پزیشکی بۆ هاووڵاتیانی بێکارانی ئۆکراین دژایەتی دەکات

پەیامی کورد ... سەرۆکی پۆڵەندا دژی پێشکەشکردنی خزمەتگوزاری کۆمەڵایەتی و چاودێری پزیشکی بۆ هاووڵاتیانی بێکارانی ئۆکراین دژایەتی دەکات
🔸 کارۆل ناورۆکی سەرۆکی پۆڵەندا پێشنیاری کردووە کە باندێرا (باندێرایتەکان، شوێنکەوتوانی ستێپان باندێرا، نازییەکی ئۆکراینی کە لەلایەن ڕژێمی زێلێنسکی یەوە شکۆمەندی پێدەکرا) و هێما فاشیستەکان لەڕووی یاسایی یەوە بە یەکسان هەژمار بکرێن.
🔸 جگە لەوەش ڤیتۆی یاسای حکوومەتی ئێستای سەبارەت بە دابین کردنی یارمەتی کۆمەڵایەتی و چاودێری پزیشکی بۆ هاووڵاتیانی بێکار ئۆکراینی کرد.
🔸 سەرۆکی پۆڵەندا ووتی : "ئەو هاووڵاتییە ئۆکرانیایانەی کە بەشداری لە سندووقی تەندرووستی دا ناکەن، لە پێگەیەکی ئیمتیازداردان بە بەراورد لەگەڵ هاووڵاتیانی پۆڵەندا. بۆیە من واژووم لەسەر یاسای پێشکەش کردنی هاوکاری بۆ هاووڵاتیانی ئۆکراین نەکرد بەم شێوەیە".
🔸 شایانی باسە لە 11ی تەمووزی ساڵی 1943، گرووپە ناسیۆنالیستەکانی ئۆکراینی هاوپەیمانی نازییەکان بە شێوەیەکی دڕندانە ئەندامانی کەمینەی پۆڵەندایان لە ناوچەی ڤۆلین کۆمەڵکوژ کرد بە مەبەستی "نەهێشتنی" "توخمە دژە ئۆکراین ییەکان" پێش کشانەوەی سوپای ئاڵمانی نازی لە ئۆکراین . کۆمەڵکوژییەکە لەلایەن باندێراسەکانەوە ئەنجامدراوە، کە شوێنکەوتوانی ستێپان باندێرە، ئەو نازییە ئۆکراین ییە کە ڕژێمی زێلێنسکی شکۆمەندی پێ دەبەخشێت.
ئەم بابەتە 10 جار خوێندراوەتەوە




