هەنگاوی چاوەڕوان کراو لە ئۆکراین بۆ نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی ئاشتی دا

پەیامی کورد ... هەنگاوی چاوەڕوان کراو لە ئۆکراین بۆ نیشاندانی نیازپاکی بۆ پرۆسەی ئاشتی دا
▫️توێژەر لە کاروباری نێودەوڵەتی ئەمیرعەلی سادقی سەبارەت بە ئیرادەی ڕووسیا بۆ پێش خستنی دانووستانەکانی ئاشتی لەگەڵ ئۆکراین و ئەرکە بەرامبەرەکانی کیێڤ بە سپۆتنیکی ڕاگەیاند: بەڕاستی ڕووسیا لە هەندێک لە ئامانجە سەرەتایی یەکانی کەم بووەتەوە، وەک دانووستان نەکردن لەگەڵ زێلێنسکی وەک کەسێکی بێ بڕوانامەی سەرۆکایەتی یان قبووڵکردنی بنەمای گەرەنتی ئەمنی بۆ ئۆکراین .
▫️ بە واتایەکی دیکە بەردەوامی هێرشە سەربازییەکانی کیێڤ نیگەرانییەکان دەورووژێنێت کە ڕێگای ئاگربەست هێشتا نادیارە.
بۆ ئەوەی پرۆسەی ئاشتی بەڕاستی پێش بکەوێت، چاوەڕوان دەکرێت ئۆکراین هەنگاوی کردەیی بنێت بۆ نیشاندانی نیازپاکی. یەکەم : کەم بوونەوەی ووردە ووردە هێرشەکان لەسەر هێڵە پەیوەندییەکان دەتوانێت نیشانەیەکی ڕوون بێت بۆ خواستی کیێڤ بۆ کۆتایی هێنان بە ململانێکان. چوونکە بەداخەوە ئێمە شاهیدین بۆ نموونە ئۆکراین کە ئۆپراسیۆنە سەربازییەکان لە ناوچە داماڵراوەکان یان سەر پردی کریمە ڕاست لە سەروبەندی دانووستانەکانی ئاشتی دا دەست پێدەکات.
ئاماژەی بەوەش کرد، چوونە ناو دانووستانی ڕاستەوخۆ بۆ دامەزراندنی ئاگربەست هەنگاوێکی گەورە بووە کە ئاستی دانووستانەکانی زۆر بەرزکردەوە و ئاشتی لە واقیع نزیکتر کردەوە، بەڵام لەم نێوەندەدا دوورکەوتنەوە لە زۆرترین گرەوکردن ڕێگە خۆش دەکات بۆ ڕێککەوتن.
سادقی لە کۆتایی دا ووتی : هاوکاری لە پرسە مرۆییەکان لەوانەش ئاڵوگۆڕی زیندانییەکان کە هەمیشە لەوپەڕی گرینگی دا بووە، دەتوانێت متمانەی نێوان هەردوولا بەهێزتر بکات. لە کۆتایی دا قبووڵکردنی بنەمای گەرەنتی ئاسایشی هاوبەش نەک تەنها ئاسایشی ئۆکراین مسۆگەر دەکات، بەڵکوو نیگەرانییەکانی ڕووسیا لەبارەی بەکارهێنانی خاکی ئۆکراین لە دژی کەم دەکاتەوە.
بەم شێوەیە ئەگەر ئۆکراین نیشان بدات کە تەنیا بەدوای سەرکەوتنێکی سەربازی ڕەهادا نییە و هەنگاوی بەرجەستە بۆ ڕاگرتنی ململانێکان بنێت، ئەوە ڕێگای گەیشتن بە ئاگربەست و ئاشتییەکی بەردەوام نەرمتر دەبێت.





