وەزیری دارایی ئیسرائیل : حكوومەتی تیرۆری یەمەن وەک سەری ئۆختاپووسی ئێران تێک دەشکێنین

وەزیری دارایی ئیسرائیل : حكوومەتی تیرۆری یەمەن وەک سەری ئۆختاپووسی ئێران تێک دەشکێنین
پەیامی کورد   ...   وەزیری دارایی ئیسرائیل : حكوومەتی تیرۆری یەمەن وەک سەری ئۆختاپووسی ئێران تێک دەشکێنین

بێزالل سمۆتریچ، وەزیری دارایی ئیسرائیل، لە کاردانەوە بە هێرشەکانی ئەم دوایی یەی ئەو ووڵاتە بۆ سەر بنكەكانی حووسییەکان کە لە لایەن کۆماری ئیسلامی یەوە لە یەمەن پشتیوانیان لێدەكرێ، ڕایگەیاند:

“ئێمە حكوومەتی تیرۆر لە یەمەن تێک دەشکێنین، هەروەک چۆن حیزبووڵڵامان تێكشكاند، وەك چۆن سوورییەكان و سەری ئۆختاپووسمان لە ئێران شكست پێ هێنا".

ئەم لێدوانانە لە کاتێکدایە کە سوپای ئیسرائیل لە چەند ڕۆژی ڕابردوودا دەیان ئامانجی حووسییەکانی لە شاری سەنعا، لەوانە; دەورووبەری کۆشکی سەرۆکایەتی و ژێرخانی سەربازی ئەو گرووپە بۆردوومان كردووە.

سمۆتریچ هەروەها جەختی لە هەڵوێستی تووندی حکوومەتی ئیسرائیل لە دژی “تۆڕی تیرۆر بە پشتیوانی کۆماری ئیسلامی" كردەوە و ووتی: هیچ مەودایەک بۆ ئێمە دوور نییە. لە هەر شوێنێک قۆڵك ئەم ئۆختاپووسە تیرۆریستە کار بکات، ووڵامێکی تووند وەردەگرێت”.

ئەم بابەتە 15 جار خوێندراوەتەوە