سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی لایەنە کوردییەکانی سوریا و بەرەوپێشبردنی ئاشتی مەدەنی دەکاتەوە

سەرۆک بارزانی جەخت لەسەر پێویستی یەکخستنی لایەنە کوردییەکانی سوریا و بەرەوپێشبردنی ئاشتی مەدەنی دەکاتەوە


دوێنێ چوارشەممە، سەرۆک مەسعوود بارزانی لە هاوینەهەواری سەڵاح الدین لە نزیک هەولێر، پێشوازی لە شاندێکی باڵای ئەنجوومەنی نیشتمانیی کورد لە سووریا کرد، کە ئەمینداری گشتیی لایەنە سیاسییەکانی ئەنجوومەنەکە پێکهاتبوو.
سەرۆک بارزانی وێڕای تاوتوێکردنی بارودۆخی کورد لە سووریا، جەختی لە یەکخستنی ڕیزەکانی لایەنە کوردییەکانی سووریا کردەوە. داواشی لە لایەنە کوردییەکان کرد کە بناغەکانی ئاشتی و هاوسەنگی مەدەنی پتەوتر بکەن، هاوکات لەگەڵ عەرەب و پێکهاتەکانی تری سوریا پێکەوە کار بکەن.

ئەم بابەتە 25 جار خوێندراوەتەوە