شاندی وەزارەتی بەرگریی سوریا سەردانی سەرێکانییان کرد

شاندی وەزارەتی بەرگریی سوریا سەردانی سەرێکانییان کرد

 
پەیامی کورد- سەرێکانی

سەرچاوەیەکی ئەمنی دوێنێ چوارشەممە بە پەیامی کورد ڕاگەیاند، ڕۆژی سێشەممە شاندێکی وەزارەتی بەرگری حکومەتی کاتی سوریا سەردانی شاری سەرێکانییان کرد بۆ تاوتوێکردنی یەکخستنی کوتلە چەکدارەکانی سەر بە تورکیا لە پێکهاتەی وەزارەتی بەرگریدا.
ئەو سەرچاوەیە ئاماژەی بەوەشکرد، شاندی بەرگری سوریا لەگەڵ بەرپرسانی پۆلیسی سەربازی و کوتلە چەکدارەکانی شارەکە کۆبوونەتەوە بۆ گفتوگۆکردن لەسەر ڕێکارەکانی تێکەڵکردنی کوتلەکان لە پێکهاتەی وەزارەتەکەدا.
ئەو سەرچاوە ئەمنییە ئاماژەی بەوەشکرد، ئەنجامی کۆبوونەوەی شاندی بەرگری سوریا و کوتلە چەکدارەکان هێشتا ڕوون نییە، ئاماژەی بەوەشکرد، چاوەڕوان دەکرا شاندی وەزارەتی بەرگری سوریا دیدارێکی دواتر لەگەڵ هێزەکانی تورکیا لەو ناوچەیە ئەنجامبدات، بەبێ ئەوەی وادەیەک دیاریبکات.

ئەم بابەتە 8 جار خوێندراوەتەوە