عێراقچی : سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە دەستی خامنەیی دایە

پەیامی کورد ... عێراقچی : سیاسەتی دەرەوەی ئێران لە دەستی خامنەیی دایە
عێراقچی دانی بەوەدا نا كە سیاسەتی دەرەوە لە دەستی خامنەیی دایە، وەزارەتی دەرەوە دیکۆڕی نیزام!
عەباس عێراقچی، جارێکی دیکە دەمامکی سەر ڕووی دیپلۆماسیەتی ساختەی کۆماری ئیسلامی لابرد. بەڕاشکاوی ووتی "بڕیاردان لە سیاسەتی دەرەوەدا ئەمرێكی حاكمیەتە نەک دەوڵەتی".
وەرگێڕانێکی سادەی ئەم ڕستەیە: بە واتای ئەوەیە لەم ڕێژیمەدا نە دەوڵەت و نە وەزارەتی دەرەوە هیچ ڕۆڵێکیان نییە؛ هەرچی “موعەززەم لە" بڵێت، ئەوە دەکرێت و ئەوانی تر تەنها دەبێت ڕۆڵ بگێڕن.
لە ڕاستیدا وەزارەتی دەرەوە لە کۆماری ئیسلامی دا شتێكی زیاتر لە یەك دیكۆڕی بەکارهێندراو لە پێناو دیکتاتۆرییەتی مەزهەبی دا نییە؛ شوێنێک بۆ دەرکردنی بەیاننامەی بێ ئاکام و سەفەری بێ ئەنجام، لە کاتێکدا هەموو خەتەكان لە بەیتی خامنەیی خیانەتکار و ژوورەکانی سوپای تێرۆریستی پاسداران دەکێشرێن.
ئەم بابەتە 9 جار خوێندراوەتەوە




