لوبنان بۆ ئەکبەر ویلایەتی : بەسە دەستوەردان، چارەسەری کێشەکانی خەڵكی خۆت بکە

پەیامی کورد ... لوبنان بۆ ئەکبەر ویلایەتی : بەسە دەستوەردان، چارەسەری کێشەکانی خەڵكی خۆت بکە
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان لە کاردانەوەیەكی توونددا بەرامبەر بە لێدوانەکانی ئەم دوایی یەی عەلی ئەکبەر ویلایەتی، ڕاوێژکاری خامنەیی سەبارەت بە دژایەتیکردنی چەکداماڵینی گرووپی تیرۆریستی حیزبوڵڵا، ئەو لێدوانانەی بە "دەستوەردانێکی ئاشکرا و قبووڵ نەکراو" لە کاروباری ناوخۆی ووڵاتەکەیدا وەسف کرد.
بەیرووت بە بڵاوكردنەوەی بەیاننامەیەک ڕایگەیاند: “ئێمە بەبیری ڕێبەری کۆماری ئیسلامی دەهێنینەوە کە گونجاوترە ئێران چارەسەری کێشەکانی گەلەکەی بکات و سەرنجی لەسەر دابینکردنی پێداویستی و داخوازییەکانیان بێت، نەک دەستوەردان لە بابەتە ناپەیوەندیدارەکان بەم ووڵاتەوە بكات”.
وەزارەتی دەرەوەی لوبنان جەختی کردەوه که ئەم جاره یەکەم جار نییه بەرپرسانی ئێران هەڵوێستیان له سەر بڕیاره ناوخۆیی یەکانی لوبنان هەیه و ئەم کارانه “له هەر بارودۆخێکدا” قبووڵ ناکرێن.
ئەم بابەتە 22 جار خوێندراوەتەوە




